بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کتێبە بریتییە لە 96 دووبەیتی کوردی ئەو شاعێرە ئیلامییە کە لە هەر لاپەڕە مانا فارسییەکەی هەر دووبەیتییەک هێنراوە تا خوێنەران و هۆگران بتوانن لە ئەو شێعرانە تێبگەن.
ئەو کتێبە چەند دووبەیتی عاشوورایی نووروڵڵاهیشی تێدایە کە لە بەشێکی جودا دانراوە و لە کۆتایی کتێبەکە بڵاو بووەتەوە.
"دە مالەخوار باوانێ و لەو بووم" لە 103 لاپەڕە و بە بڕی 44 هەزار تمەن لە لایەن بڵاوگەی نیشتمانەوە بە پاڵپشتی حەوزەی هونەری پارێزگای ئیلام لە 200 بەرگدا بڵاو بووەتەوە.
Your Comment